ئه‌م كتێبه، باشترین كتێبه له بواری ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌دا، چونكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی تێدایه و باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی هه‌بێت، دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناسر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانیه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
Author: شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: عه‌دنان بارام
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
" لا إله إلا الله " چاكترین و گه‌وره‌ترین ووته‌یه، وه ئه‌گه‌ر سه‌رفرازیت ده‌وێت له دونیا و قیامه‌ت ئه‌وه به‌ڕاستی بڵێ: " لا إله إلا الله " و كاریشی پێ بكه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌م وشه‌یه ده‌ستی به بانگه‌واز كردوه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
Author: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
بێگومان زه‌كاته‌كان ته‌نها بۆ هه‌ژاران‌و نه‌داران‌و ئه‌وانه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌و دڵ راگیراون ئه‌و كۆیڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان ئازاد بكه‌ن‌و قه‌رزداران‌و له‌رێ‌ی خوادا جه‌نگاوان و رێبوارانه.
Author: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
مرۆڤ ئه‌و زینده‌وه‌ره‌یه كه مه‌به‌ست وئامانج وئه‌ركی سه‌رشانی بۆ دیاری كراوه وبه‌رنامه‌یه‌كی تێر وته‌واوی بۆ داڕێژراوه له لایه‌ن خوای خاوه‌نیه‌وه، پێویسته بیكات به كاڵای باڵای...وه شاره‌زابوون به‌و به‌رنامه‌یه ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی...وه ذیكره‌كانیش به‌شێكه له به‌شه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه...
Author: حه‌مزه به‌رزنجی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌ی مافه مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه، كه هه‌ق ئه‌دات به دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه بكات كه به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه دانه‌ر دوو مافی هه‌یه: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه كه به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بڵاوی بكاته‌وه، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.
Author: حاجی ئومێد چروستانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه كه برایه‌تی دروست بكرێت له نێوان موسڵمانان، وه ئه‌و برایه‌تیه مافه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه و به‌روبومی چاكی هه‌یه، خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - رونیانكردوه‌ته‌وه له قورئان و سوننه‌ت، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و نابێت پشت گوێ بخرێت.
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز